دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا بۆ جارێكی دیکە وتەکانی سەرۆکی هەواڵگریی ئەمریکای سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە ناڕاست ناوزەند کرد و وتی، ئێران ئێستا هەموو پێداویستییەکی لە بەردەستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم.
وێنە گەورەکە: تۆڵسی گابارد، سەرۆکی هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمریکا دوای بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران جەختی لەسەر نەبوونی بەڵگەی پێویست کردەوە بۆ نزیکی ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆم، سەرۆکی ئەمریکا دوای چەندین جار ڕەتکردنەوەی زانیارییەکانی هەواڵگریی نیشتیمانی، شەوی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جارێکی دیکە زانییارییەکانی تۆڵسی گاباردی بە ناڕاست لە قەلەمدا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە ڕاپۆرتی هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمریکا گووتی: هەر کەسێک ئەم زانییاریانەی بڵاوکردبێتەوە هەڵەی کردووە، سەرۆکی هەواڵگریی نیشتیمانی زانیارییەکانی ناڕاستن و ئێران ئێستا هەموو پێداویستییەکی لە بەردەستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم و ماوەیەکی زۆر کەمییان پێویستە بۆ ئەوەی بگەن بەو قۆناغە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای ئەم مانگە دوای ئەوەی سەرۆکی هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمریکا ڤیدیۆیەکی کورتی سەبارەت بەسەردانەکەی بۆ هیرۆشیما لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە، باسی مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی کرد، ئەم ڤیدیۆیە ترەمپی تووڕە کرد و داوای کرد بە هیچ شێوەیەک قسە سەبارەت بە مەترسیەکانی ئەتۆم نەکات و خەڵک تووشی ترس و دڵەڕاوکێ نەکات.
زانیاریی زیاتر: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ناکۆکییەکەی نێوان گابارد و ترەمپی قووڵتر کردەوە، کاتێک بۆ جاری یەکەم زانیارییەکانی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بڵاو کردەوە، دواتر لە ژێر فشاری سەرۆکی ئەمریکا ناچار بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرا و نزیکی ئێرانی لە دروستکردنی چەکی ئەتۆم ڕاگەیاند، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین لێدوانیدا جارێکی دیکە وتەکانی سەبارەت بە نەبوونی بەڵگە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم ڕەتکردەوە و بە ناڕاست ناوزەندی کرد و گوتی، "ئەو سەرۆکی هەواڵگریی نیشتیمانی خۆمە، بەڵام قسەکانی ڕاست نین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە





