دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 22 حوزەیران

کەسێک لەبەردەم یەکێک لە ئامێرەکانی پێوانەکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆم لە هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوامە، دەستەی عێراقی بۆ چاودێریی ئەتۆم بە ئاڤای گوت "تائێستا هیچ تیشكدانەوەیەکی ئەتۆمی لە عێراق تۆمارنەکراوە و هەموو پێوانەکانی لە ئاستی سرووشتیی خۆیانن."
وێنە گەورەکە: لە پێشهاتێکی نوێدا و لە 10ـیەمین ڕۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئەمریکا سێ دامەزراوە سەرەکییەکەی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران (فۆردۆ، ئەسفەهان و نەتەنز)ـی کردە ئامانج، ئەوەش کاردانەوەی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە و وەک پێشهاتێکی "مەترسیدار" ناوی دەبەن.
لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد خزەیر، گوتەبێژی دەستەی چاودێریکردنی وزەی ئەتۆم لە عێراق بە ئاڤا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ ئاماژەیەکی مەترسیداری تیشکدانەوە و دزەکردنی ئەتۆم، لەئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، لە عێراق تۆمار نەکراوە".
هەروەها دەڵێ "سەرجەم پێوانەکان لە ئاستی ئاسایی خۆیاندان و هیچ ئاماژەیەکی ناسرووشتی تۆمارنەکراوە. تیمە جیاوازەکانمان رۆژانە 24 کاتژمێر، لە ناوچە سنوورییەکان چاودێریی دۆخەکە دەکەن."
وردەکاریی زیاتر: عێراق لە ساڵی 2022 چەندین ئامێری نوێی تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمیی کڕیوە، کە لە پارێزگاکانی عێراق، هەولێر و سلێمانیش دانراون و رۆژانە سێ راپۆرت دەدەن.
ژوورێکی ئۆپەراسیۆن تایبەت بە تیشکدانەوەی ئەتۆمی لە عێراق هەیە، کە هەفتەیەک لەمەوبەر لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چالاککرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 47 خولەک لەمەوپێش
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە 90%ـی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەگات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 290 سکاڵا دژی عەجاج تۆمار کرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات