ئەمریکا: ئێران هێرش بکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا وەڵامێکی وێرانکەرمان دەبێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی هەڕەشەی تووند لە ئێران دەکات لە ئەگەری وەڵامی ئێران بۆ هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سوپای ئەمریکا بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ئەمریکا هێرشی کردە سەر هەر سێ پێگەی سەرەکی ئەتۆمی ئەسفەهان، فۆردۆ و نەتەنز لە ئێران ، ئەمڕۆ لەسەر داوای ئێران ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بڕیاریدا کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجام بدات و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکات.
لێدوانی فەرمی: دۆرەسی شەی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمشەوی ئەنجومەنی ئاسایش لە سەر پرسی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا لە چوارچێوەی پارێزگاریکردن لە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەردەوام دەبین لەو پارێزگارییە، گەر ئێران پلانی وەڵامدانەوەی هەبێت و هێرش بکاتە سەر هەر بنکە و بەرژەوەندیەکی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوا وەڵامی ویرانکەرمان بۆ ئێران دەبێت و بە هێزێکی زیاترەوە هێرشیان دەکەینە سەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا هیوای ئێرانی بۆ بوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆم لە ناوبرد
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: بۆ جاری دووەم ترامپ ئێرانییەکانی خەڵەتاند و فریوی دان