دوای هێرشکردنە سەر ئێران حووسییەکان بۆ یەکەمجار هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 23 حوزەیران

دیمەنی هەڵدانی مووشەکێک لەلایەن حووسییەکانەوە: وێنە: ئەرشیڤی GETTY
ئاڤا نیوز
لە 11 ڕۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بۆ یەكەمجار مووشەكی حووسییەكانی یەمەن دەگاتە خاكی ئیسرائیل، ئەو پێشهاتەش بۆ دانیشتووانی ئیسرائیل كتوپڕ و پێشبینینەكراو بووە، ئەوەش بە پێی میدیا عەرەبییەكان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی هەواڵیی كەناڵی ئەلجەزیرە، مووشەكێك دوای ئەوەی لە ناوچەیەكی ئاوەدانیی لە نزیك تەلئەبیب بە تێكشكاوی دەكەوێتە خوارەوە، سەرەتا وا لێكدراوەتەوە كە لە ئێرانەوە ئاڕاستە كراوە، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە، مووشەكەكە لە یەمەنەوە هەڵدراوە، ئەمەش دانیشتووانی تەلئەبیبی ناچاركردووە ڕوو لە ژێرزەمینەكان بكەن.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای ئەوەی حووسییەكانی یەمەن، وەك بەرەیەكی پاڵپشت بۆ ئێران بەردەوام هەڕەشەی بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دەكەن، بەتایبەت لەڕێگەی هێرشكردنە سەر ئەو كەشتییە بازرگانییانەی كە لە گەرووی بابولمەندەبەوە ڕەت دەبن، بەڵام پێشبینی ئەوە نەدەكرا ڕاستەوخۆ مووشەك بەرەو ئیسرائیل هەڵبدات، كە سەرەڕای دووری نێوان یەمەن و ئیسرائیل بە زیاتر لە 2000 کیلۆمەتر، سیستەمی دژەمووشەكی ئیسرائیل و گومەزە ئاسنینەكەی لە هەموو كاتێك، كاراترە.
ئەمەش بزانە: گرووپی حووسییەکانی یەمەن، بەگوتەی سەرکردە سەربازییەکانیان، بڕێکی زۆر درۆن و مووشەکیان هەیە، کە لەلایەن دەستەی دروستکردنیی سەربازیی گرووپەکە دروستدەکرێن و پێشدەخرێن، بەڵام دژەکانیان رەتیدەکەنەوە و دەڵێن، "ئێران ئەو مووشەک و درۆنانەیان پێدەدات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا