عەباس عێراقچی و ڤلادیمیر پووتین
ئاڤا نیوز
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە ئاشکرای کرد: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەکی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەدات کە تێیدا داوای هاوکاری دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ناردە مۆسکۆ بۆ ئەوەی داوای یارمەتیی ڕووسیا بکات، ئەمەش دوای گەورەترین هێرشی ئەمریکا لە دژی کۆمارە ئیسلامییەکە لەوەتەی ساڵی 1979ـەوە، واتا ساڵی شۆڕشی ئیسلامی کە بووە هۆی ڕووخانی دەسەڵاتی شا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دامەزرا.
لێدوانی فەرمی: عێراقچی لە ڕاگەیێندراوێکدا كە لە كەناڵی تێلێگرامی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێ "ئێران و ڕووسیا، دوو هاوبەشی سەرەكین و هەمیشە ڕاوێژ لەنێوانیاندا هەبووە، پێكەوە لەسەر زۆر پرس كارمان كردووە و هاوهەڵوێست بووین، ئێستا هەلومەرجی ناوچەكە وا دەخوازێت، مۆسكۆ زیاتر لە جاران ڕۆڵی كاریگەری خۆی بگێڕێت و لەو گرژییەدا قسەی جددی هەبێت."
عێراقچی باسی ئەوەش دەکات "تاران و مۆسكۆ نیگەرانیی هاوبەشیان هەیە، پێویستە بەیەكەوە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری و هەڕەشە هاوبەشەكان ببنەوە، هەموو ئەو بابەتانە لەگەڵ سەرۆك پووتین باس دەكەین."
ئەوەی پێویستە بیزانی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێش ئەوەی فەرمانی هێرشەکە بدات، چەندین جار بە ئاشکرا باسی بەئامانجکردنی بەرپرسانی باڵای ئێران و گۆڕینی دەسەڵاتەکەی کردووە، ئەمەش هەنگاوێکە کە ڕووسیا ترسی ئەوەی لێی هەیە؛ بەهۆیەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نقوومی وێرانکاری بێت.
لە لایەکی دیکەوە: هەرچەندە پووتین ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کردووە، بەڵام هێشتا هیچی لەسەر هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەگوتووە، سەرەڕای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئامادەیی مۆسۆی نیشاندا بۆ نێوەندگیریکردن لە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
زانیاریی فەرمی: کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کریملین) پشتڕاستی کردووەتەوە کە پووتین لەگەڵ عێراقچی کۆدەبێتەوە، بەڵام ڕاینەگەیاندووە لەبارەی چییەوە گفتوگۆ دەکەن.
باکگراوند: پووتین پێشتر ڕایگەیاندبوو؛ ئیسرائیل، مۆسکۆی دڵنیاکردووەتەوە لەوەی شارەزایانی ڕووسی کە یارمەتیی ئێران دەدەن لە دروستکردنی دوو بنکەی ئەتۆمی لە بووشەهر، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا ناکرێنە ئامانج.
ئەمەش بزانە: ڕووسیا هاوپەیمانێکی دێرینی تارانە و ڕۆڵی هەیە لە گفتوگۆکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر هێرشە ئەتۆمییەکەی ناگازاکی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە