دیمەنێکی زیندانەکە کە لە رێگەی سەتەلایتەوە گیراوە، وێنە: ئەرشیڤی AFP
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند ئامانجێک لە ناوەڕاستی تاران، لەنێویشیان زیندانی ئێڤین.
راگەیێنراوی فەرمی: ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ (دووشەممە) لە ئێکس نووسیی "ئێستا سوپای وڵاتەکەمان هێرشێکی بێوێنە لەدژی چەند ئامانجێکی ئێران لەنێو جەرگەی تاران دەکات، لەنێویاندا زیندانی ئێڤین و بارەگای ئاسایشی نیشتمانیی سوپای پاسداران."
زانیاریی زیاتر: زیندانی ئێڤین دەکەوێتە گەڕەکی ئێڤین لە تاران، لە ساڵی 1972 بنیاتنراوە و لەدوای ساڵی 1979ــشەوە لەگەڵ دروستبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناوبانگێکی خراپی هەیە بەوەی بووەتە شوێنی زیندانیکردنی سیاسییەکان، رۆژنامەوان، کەسانی ئەکادیمیست و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و بیانی. زیندانەکە گەورەیە و شوێنی 15 هەزار زیندانیی هەیە.
خوشکی زیندانیکراوێکی فەرەنسی: هێرشەکە ئیسرائیل نابەرپرسانەیە
نایۆمی کۆلەر، کچێکی فەرەنسییە کە خوشکەکەی لە زیندانی ئێڤین زیندانیکراوە. لەبارەی هێرشەکەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت "ئەمە هێرشێکی نابەرپرسانەیە و ژیانی خۆشەویستانمان دەخاتە مەترسییەوە."
نایۆمی هەروەها دەڵێ "هیچ هەواڵێکمان پێنەگەیشووە، نازانین زیندانییەکان هێشتا زیندوون یان نا."
باکگراوند: ئیسرائیل ئەمڕۆ لە 11ـەمین رۆژی دەستپێکی جەنگەکەیدا لەگەڵ ئێران، هێرشەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە چڕتر کردەوە. میدیاکانی ئێران دەڵێن ئەمڕۆ ئیسرائیل لە وێستگەی فۆردۆی ئەتۆمیی داوەتەوە. ئیسرائیلیش دەڵێ بارەگای پاسداران و زیندانی ئێڤینی لە تاران کردووەتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا





