
جاسم عومەیری، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستلەکارکێشانەوەی جاسم عومەیری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئاشکرا دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "جاسم عومەیری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کردووە،" بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستلەکارکێشانەوەی لەناکاوی نۆ ئەندامی دادگای فیدراڵی، عێراقی خستووەتە بەردەم بۆشاییەکی دەستووریی کە بە کردەیی ئەو دامەزراوە دادوەرییەی پەکخستووە کە لێپرسراوە لە یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان و لێکدانەوەی یاساکان.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە دادگای باڵای فیدراڵییەوە دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، دوای دەستلەكاركێشانەوەی 6 ئەندامی دادگای فیدراڵی و 3 ئەندامی یەدەگی ئەو دادگایە، دادوەر جاسم عومەیری، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، داوای خانەنشینبوونی كردووە، داواكە ئاراستەی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری كراوە، كە پێشتر دادوەرەكانیش داوای دەستلەكاركێشانەوەكەیان ئاراستەی سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق كردووەو تا ئێستا پەسەند نەكراوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: شارەزایان و پەرلەمانتاران دەستلەکارکێشانەوەی ئەو ئەندامانە بە "ئیفلیجبوون لە مێشکی یاسایی دەوڵەتدا" ناو دەبەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە ئەم هەنگاوە دەرگای لەبەردەم قەیرانێکی شەرعییەتدا کردووەتەوە کە هەموو جومگەکانی سیستەمەکە دەگرێتەوە و دۆسیە سیادییەکانی پەیوەست بە سەروەری خستووەتە سەر مێزی چاوەڕوانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






