
عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر سێ وێستگەی ئەتۆمی وڵاتەکەی پێشێلکردنی سەروەری ئێران بووە، "بۆیەش بە توندیی و بە هەمان ئاست و قەبارەی دەستدرێژییەکە، وەڵامی ئەو هەڵەیەی ئەمریکا دەدەینەوە".
وێنە گەورەکە: 22ی ئەم مانگە و لە پێشهاتێکی نوێی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەمریکا سێ دامەزراوە سەرەکییەکەی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران (فۆردۆ، ئەسفەهان و نەتەنز)ـی بە ئامانج گرت، ئەوەش کاردانەوەی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە و وەک پێشهاتێکی "مەترسیدار" ناوی دەبەن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەکرد، لە سزادانی بنامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن و ڕووبەڕووی "نەهامەتیی" دەکەنەوە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو زیانانەی ئێرانیش لەم ماوەیەدا پێی گەیشتووە، تاران ناهێڵێت ئەو هێرشانەی کرایەسەری بێ وەڵام تێپەڕن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو جوڵەیەی ترەمپ (هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر سێ وێستگەی ئەتۆمی ئێران) نیشانەی نائومێدبوونییەتی و هەوڵێک بووە بۆ ڕزگارکردنی بریکارەکەی کە قەوارەی ئیسرائیل و بەتایبەتیش خودی نەتانیاهۆیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






