
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا دەڵێ، لە چەند داهاتوودا ئێران هێرشەکە دەکات، چین و ئەمریکا و بەریتانیا داوایان لە هاووڵاتییەکانیان کردووە، "ئەگەر لە قەتەرن هەر ئێستا خۆتان بشارنەوە". هاوکات قەتەر بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی داخست.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەرپرسانی ئەمریکی چاوەڕوان دەکەن، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئێران هێرش بکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەر ئەمرۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قەتەر ئاگادارییەکی بەپەلەی بلاوکردووەتەوە و داوا لە هەموو ئەمریکییەکانی ناو قەتەر دەکات "خۆتان بشارنەوە و بچنە حەشارگەکانەوە"
هەریەک لە وڵاتانی چین و بەریتانیاش داوایان لە هاووڵاتیانیان کردووە خۆیان بشارنەوە. هاوکات، کەمێک پێش ئێستاش قەتەر بەشێوەیەکی کاتی ئاسمانی وڵاتەکەی داخست و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان وەستان.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی ئیل مەسەجیرۆی ئیتاڵیش نووسیویەتی: بێدەنگیی ئێستای ئێران بە خامۆشی پێش زریانە.
- ئەمریکا خۆی بۆ ترسناكترین سیناریۆكانی وەڵامدانەوەی ئێران ئامادە كردووە.
- ڕاستە ئێران زۆرێك لە سەكۆ مووشەكییەكانی لەدەستداوە و مووشەکەکانی کەم بوونەتەوە، بەڵام بەراورد بە سەرەتای شەڕەكە، مووشەكەكانی ئێران باشتر و وردتر ئامانجەكان دەپێكن، كەمتریش لەلایەن سیستمی مووشەكی بەرگری، بەرپەرچ دەدرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش بڵاویکردووەتەوە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەیانەوێ هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و ئێستایش ئامادەکارییان کردووە.
وەکو ڕۆژنامەکە باسی کردووە، لە پلانیاندایە بە مووشەک و درۆن هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە
- بیروڕا
- 47 خولەک لەمەوپێش
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە 90%ـی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەگات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 290 سکاڵا دژی عەجاج تۆمار کرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت