
بنکەی سەربازیی عەدیدە لە قەتەر
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێكدا، ئاشكرای دەكات كە ئەمشەو هێندەی ژمارەی بۆمبەكانی ئەمریكا كە وێستگە ئەتۆمییەكانی پێ بۆردوومان كرد، مووشەكمان ئاراستەی بنكەی سەربازیی عودەید كرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، بە حەوت فڕۆکەی بی-2، 14 مووشەکی پەناگەبڕیان بۆ لێدان لە دامەزراوەی نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهان بەکارهێنا، (مووشەکی جۆری GBU57)، کە کێشی هەریەکەیان زیاتر لە 13 تۆنە. هەوکات لە ڕێگەی ژێر دەریاییشەوە 30 مووشەکی تۆماهۆک ئاراستەی چەند پێگەیەکی ستراتیژی لە ئێران کرا.
وێنە گەورەکە: لە کاردانەوەی بەشداری ڕاستەخۆی واشنتن لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە ئێران بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی هێرشی کرد سەر بنکەی سەربازیی عەدیدە لە قەتەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: ئەمشەو هێزەكانمان وەك كاردانەوەیەك بۆ هێرشەكانی ئەمریكا بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەكانمان، هێرشیان كرد سەر بنكەی سەربازیی عودەیدی سوپای ئەمریكا لە وڵاتی قەتەر.
- ئەمریكا چەند بۆمبی ئاراستەی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێمە كرد، ئێمەش هێندە مووشەكەمان ئاراستەی بنكەی سەربازیی عودەید كرد.
- ئەم هێرشە هیچ مەترسییەک بۆ سەر دەوڵەتی قەتەری دۆست و هاوڕێمان دروست ناكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






