
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە هەموو لایەک دەکات و دەڵێت: ڕیککەوتنی تەواوەتی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران کراوە بۆ ئەنجامدانی ئاگربەستی گشتگیر و تەواوەتی.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دوانزە ڕۆژ لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ئێران وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی، لە ڕێگەی شەش مووشەکی بالیستییەوە بۆردوومانی بنکەی سەربازیی عودەیدەی کرد لە قەتەر، ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا هەڵویستی سەرۆکی ئەمریکا بوو کە وڵامدانەوەیەکی ئەرێنی هەبێت بەڵام هەموو پێشبینییەکانی تێکشکاند.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ ڕایگەیاند: پیرۆزە لە هەموو لایەک، ئێران و ئیسرائیل بە تەواوی لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون.
٠ سەرەتا ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە شەڕ بەفەرمی کۆتایی دێت.
وردەکاریی تەواوی پۆستەکەی ترەمپ:
پیرۆزە لە هەمووان، ڕیککەوتنی تەواوەتی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران کراوە بۆ ئەنجامدانی ئاگربەستی گشتگیر و تەواوەتی، لە ماوەی شەش کاتژمیری داهاتوودا دەستپێدەکات.
بۆ ماوەی 12 کاتژمێر ئێران ئاگربەست ڕادەگەیێنێت بەهەمان شێوەی ئیسرائیلیش 12 کاتژمێر ئاگربەست ڕادەگەیێنێت، لەدوای ئەو 24 کاتژمێرە بەشێوەیەکی فەرمی کۆتایی جەنگی 12 ڕۆژە ڕادەگەیێنرێت وە هەموو جیهان ئاهەنگی ڕاگرتنی جەنگ دەگێرن.
هەموو لایەنەکانی دیکە بە ئاشتی خوازانە و ڕێزگرتنەوە بارودۆخەکە بەڕێوەدەبەن.
هەموولا ئەو کارانە ئەنجام دەدەن کە پێویست دەکات بیکەن بەپێویستی دەزانم پیرۆزبایی لە هەردوو وڵاتەکە بکەم، ئێران و ئیسرائیل، کە ژیری و ئازایەتی و بوێرییان هەبوو بۆ کۆتایی هێنان بەم جەنگە، پێویست دەکات ئەم جەنگە بە جەنگی 12 ڕۆژە ناو بەرین، جەنگێک کە دەکرا بۆ ماوەی چەندین ساڵ درێژە بکێشێت، جەنگێک کە دەکرا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێران بکات، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا و هەرگیز ڕوونادات.
خودا ئیسرائیل بپارێزێت، خودا ئێران بپارێزێت، خودا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت، خودا جیهان بپارێزێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات





