هەڵوێستی ئێران لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
هەڵوێستی ئێران لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل

دیمەنێکی مەیدانی ئازادی لە تاران

ئاڤا نیوز

 

بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی ڕازیبووە بە پێشنیازی ئاگربەست بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل.

 

وێنە گەورەکە: دوای بەردەوامبوونی جەنگ بۆ ماوەی 12 ڕۆژ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ کۆتاییهاتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانی ڕاگەیاند و گوتی، "هەردوو وڵات لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن".

 

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئێران ڕازی بووە بە نێوەندگیری قەتەر و ئەمریکا لەبارەی پێشنیازی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ ڕایگەیاند: پیرۆزە لە هەموو لایەک، ئێران و ئیسرائیل بە تەواوی لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون. سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، سەرەتا ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە شەڕ بەفەرمی کۆتایی دێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ