چۆن دەتوانرێت بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکرێت؟ مەسرور بارزانی وەڵام دەداتەوە
- هەواڵ
- 25 حوزەیران

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دابەشکردنی مووچە بە داهاتی ناوخۆ بژاردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا، هەرچەندە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت بێئومێد نییە و لە هەوڵەکانیان بەردەوامن لەگەڵ بەغدا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: "شەوی ڕابردوو لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فایەق زیدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق قسەم كرد سەبارەت بە چارەسەرکدنی كێشەی مووچە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ ئەم مەبەستە سەردانی هەولێر بکات". ئەمە نوێترین هەواڵ بوو مەسرور بارزانی، سەرۆکوزیرانی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا پلانی حکومەت ئەوەیە بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات، هەرچەندە مەسرور بارزانی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بە باشترین چارەسەر دەزانێت و بێئومێدیش نەبووە، وەک خۆی گوتی: "بێئومێد نیم و ئومێد هەیە لەم ڕۆژانە کێشەکە چارەسەر بکرێت، دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا کراوەیە و دایناخەین".
لێدوانی فەرمی: لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "هەرچی پێمان بكرێت لە هەرێمی كوردستان بە داهاتی ناوخۆ و بە كەمكردنەوەی خەرجییەكان بە هەر جۆرێك بێت ناهێڵین خەڵك پەکی بكەوێت، بەهەموو شێوەیەک هەوڵی دابینکردنی مووچە دەدەین، ئەگەر نەشتوانین لەكاتی خۆی و وەكو پێویست لەم بارودۆخەدا هەموو مافەكانی مووچەخۆران دابین بكەین، ئەوا بەپێی توانامان بێگومان ئەوە دەكەین و مووچە دەدەین".
مەسرور بارزانی لەسەر دابەشکردنی مووچە بە داهاتی ناوخۆ زیاتر وەستا و گوتی: "نیەتێك هەبوو بۆ دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینەوە، بەپێی ئەو داهاتەی حكومەتی هەرێم لەبەردەستی دایە، خۆ ئەگەر نەگەیشتنە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا، هەر پەنا دەبرێت بۆ لێبڕین و بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە مووچە دابەش دەكرێت". لەبارەی خانەنشینانیش جەختی کردەوە مافی خانەنشینان نافەوتێت و سەرجەم مووچەکانیان وەردەگرن.
ئاستەنگەکان: سەرۆکوەزیران باسی لە ئاستەنگەکانی بەردەم دابەشکردنی مووچە بە داهاتی ناوخۆ کرد، دووپاتی کردەوە "بەهۆی فشاری بەغدا لە ڕاگرتنی نەوت و داهاتی گومرگی، حکومەتی هەرێم ناتوانێت بە داهاتی ناوخۆ مووچە بەتەواوی دابەش بکات، چونکە ئێستا داهاتی حکومەتی کوردستان زۆر کەم بووەتەوە، داهاتی نانەوتیش جێگیر نییە و مانگانە دەگۆڕێت، خۆ ئەگەر داهاتی ناوخۆ بەشی مووچەی بکردبا چاوەڕێی بەغدامان نەدەکرد".
زیانەکانی ڕاگرتنی نەوتی بە نموونە هێناوەیە و گوتی: "هەرێمی کوردستان لە ڕاگرتنی نەوت 25 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە". وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئەو نەوتەی لە ناوخۆ دەفرۆشرێت پارەکەی چی لێدێت و گوتی: "بەشێکی مافی کۆمپانیاکانە کە خۆیان دەیفرۆشن لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان" سەرۆکوەزیران مەبەستی لە دابینکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان بوو لەڕێگەی فرۆشتنی نەوت لە ناوخۆدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





