فایلی خەڵک؛ بەهۆی دواکەوتنی گەڕانەوەی بەڵگەنامەی لەدایکبووان هاووڵاتیان نیگەران دەبن
- کوردستان
- 25 حوزەیران
ئاڤا نیوز
ماوەیەکە لە نووسینگەی لەدایکبووانی هەولێر بەڵگەنامەی لەدایکبوون زۆر دوادەکەوێت، ئەمەش نیگەرانی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی لەدایکبووان و مردووانی هەولێریش دوو هۆکار بۆ دواکەوتنی ئاشکرا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای لە دایکبوونی منداڵان لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون پێویستە بەڵگەنامەی لەدایکبوون بە خێزانەکان بدرێت بۆ ئەوەی ناسنامە بۆ منداڵەلە دروست بکرێت و بەشە خۆراکی مانگانەی بۆ ببەسترێت، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەک لە نووسینگەی لەدایکبوونی هەولێر پێدان و گەڕانەوەی بەڵگەنامەی لە دایکبوون بە خێزانەکان دوادەکەوێت ئەمەش نیگەرانی لەلای هاووڵاتیان دروستکردووە.
لێدوانی تایبەت: د. شاگوڵ کەمال، بەڕێوەبەری نووسینگەی لەدایکبووان و مردووانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوو هۆکاری سەرەکی هەیە وای کردووە بەڵگەنامەکان دوا بکەوێت.
- بەهۆی بڕیاری خانەنشین بوون، فەرمانبەرمان کەمبووەتەوە کە دەبێت بەڵگەنامەکان سکان بکرێن و تۆمار بکرێن کە چەندینجار داوای فەرمانبەرمان کردووە بۆمان نەهاتووە. هاوکات بەهۆی دۆخی مووچەش فەرمانبەر ناتوانێت هەموو ڕۆژ دەوام بکات، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکان کە مامەڵەکان دوادەخات،
- ماوەی مانگێکە کۆمپانیایەک دەستبەکار بووە بە ناوی ئینگل پۆست کە بەڵگەنامەکان بۆ هاووڵاتیان دەگەینێت، بەڵام بەڵگەنامەکان لەسەر یەک کۆبۆتەوە، بۆیە ئەو ماوەیە فشار کەوتۆتە سەر کۆمپانیاکە و بەڵگەنامەکان دواکەوتووە.
د. شاگوڵ کەمال ئاماژە بەوە دەکات، سەرەڕای کەمی فەرمانبەر هەموو ئەو هاووڵاتیانەی لە هەولێر منداڵیان دەبێت بە کورد و عەرەب و سووری و بیانی، "بەڵگەنامەکانیان لەلایەن ئێمە بۆ دروست دەکرێت، ئەمەش وادەکات کارەکان دوابکەوێت".
دەشڵێت، هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە بەڵگەنامەکان دەگاتە دەستیان ئەگەر کەمێکیش دوابکەوێت، بەڵام ئەم کێشەیە کاتییە و کۆمپانیای ناوبراو ڕۆژانە بەڵگەنامەکان دەگەێنێتە دەست هاووڵاتیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






