
ئالوودەبوویەکی ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان 80%ـی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵە و 4% بەکارهێنەرانیش تەمەنیان لە خوار 18 ساڵدایە.
وێنە گەورەکە: لە ڕێگەی پلانێکی ستراتیژییەوە بە ووردی کار دەکرێت لەسەر پاککردنەوەی هەرێمی کوردستان لە ماددەی هۆشبەر و ڕێگریکردن لەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندێکی ترانزێت بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ وڵاتانی دیکە، لەو چوارچێوەیش تەنیا لە شەش مانگدا، هەزار و 469 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو شەش هەزار و 242 کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
لێدوانی فەرمی: ڕائید ئەرکان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بە ئاڤا میدیای گوت: بەوردی کار لەسەر ڕیشەکێشکردنی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان و وشککردنی شادەماری هێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگریش بکەین لەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندێک بۆ ترانزێتکردنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ وڵاتانی دیکە.
- %80 بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر تەمەنیان لە نیوان 18 بۆ 35 ساڵە، 4% لە خواری 18 ساڵە، 6% لە سەرووی 35 ساڵە و 10% بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆی تەمەنەکان ئافرەتن.
- بازرگانە گەورەکانی ماددەی هۆشبەر و سەرچاوەی ماددە هۆشبەرەکانیش لە دەرەوەی خاکی هەرێمی کوردستانن، بۆیە جگە لە کار و چالاکییەکانمان لە ناوخۆ، ژمارەیەک چالاکیمان لە دەرەوەی خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و بازرگانانمان دەستگیر کردووە و ڕادەستی دادگامان کردوون.
- دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، هەوڵدرا لەڕێگەی دیکەوە حەبی کەپتاگۆن بهێنرێتە هەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمە بە ووردی کارمان لەسەر ئەو بابەتە کردووە و لە ماوەی ڕابردووش بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەستمان بەسەر 1000 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن گرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






