
پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی، بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناوچوون. دەشڵێت، ئەو هێرشانە دەرفەتی گەیشتن بە ئاشتی ڕەخساند.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 22ـی 6ـی 2025، بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەڕێگەی فڕۆکەی بی 2 و بە شەش بۆمبی حەشارگەشکێن و 30 بۆمبی تۆماهۆک هێرشیکردە سەر هەر سێ بنکە ئەتۆمیی نەتەنز، ئیسفەهان و فۆردۆی ئێران. دوای هێرشەکە سەرۆکی ئەمریکا گوتی "بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات". بەڵام لە دوو رۆژی ڕابردوودا چەند ڕاپۆرتێکی میدیاکانی ئەمریکا گومانیان خستووەتە سەر قسەکانی ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریکا، بەوەی ئەو بنکانە زیانێکی ئەوتۆیان بەرنەکەوتووە.
لێدوانی فەرمی: پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشی سەرکەوتووی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئاڵۆزترین ئەرکی سەربازی بوو لە مێژوودا، بۆ ماوەی 20 ساڵی دیکە ئەوان ناتوانن دەست بەتوانا ئەتۆمییەکانیان بکەنەوە، ترەمپ توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەناوبرد و دەرفەتی گونجاوی بۆ گەیشتن بە ئاشتی ڕەخساندووە.
لەبارەی ڕاپۆرتی بەشێک لە میدیاکانی وڵاتەکەی، کە هەستاون بە هەڵسەنگاندنی ئاستی ئەو زیانانەی بەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کەوتووە، هێگسێس ڕەخنەی گرت و وتی، "بۆچی باسی گەورەیی سەرۆک ترەمپ ناکەن، ئەوان دەیانەوێت دەستکەوتە گەورەکانی سەرۆک ترەمپ بشارنەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ژەنەڕاڵ دەین کەین، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا کە لە کۆنگرەکەدا ئامادەبوو، ئاشكرای کرد، "پێش هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکەی قەتەر، هێزەکانمان بنکەکەیان چۆڵکردبوو". گوتیشی، "بەردەوام دەبین لە پاراستنی هێزەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا نەیتوانیوە زیانی گەورە لە بنکە ئەتۆمییەکانمان بدات.
باکگراوند: دوای دوانزە ڕۆژ لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 24-6-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد هەدوو وڵات لەسەر ئاگربەست ڕازی بوون و لە کاتژمێر حەوتی بەیانیی ڕۆژی سێشەممەوە ئاگربەستی هەردوو وڵات کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






