لە هەولێر تەنیا 7 حیزب ئامادەییان دەربڕی بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن
- هەواڵ
- 26 حوزەیران
ئاڤا نیوز
دوا وادە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق کە بە حیزب و لایەنە سیاسیەکانی عێڕاق و هەرێمی کوردستان درابوو بۆ ڕادەستکردنی لیستی کاندیدەکانیان کۆتایی هات، لە ئۆفیسی هەولێر تەنیا 7 حزب لیستەکانیان پیشکەش بە کۆمیسیۆن کرد.
وێنە گەورەکە: بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە 11ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ بکرێت، ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بەردەوامە و بەشێک لە حیزب و لایەنە سیاسیەکانیش دەستیان کردووە بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکە.
لێدوانی فەرمی: مەڕوان محەممەد ساڵح، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوای وەستانی بەرنامەی ئەلیکترۆنی و تەواوبوونی دەوامی فەرمی لەئەمڕۆدا 26ـی حوزەیران وەک دوا وادە بۆ تۆمارکردنی لیستی کاندیدی حیزب و لایەنە سیاسیەکان، لە ئۆفیسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تەنیا 7 حیزب (پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، بەرەی گەل، هەڵوێست و بەرەی تورکمانی)، و 2 کاندیدی سەربەخۆ کە لەسەر کورسیە گشتییەکان کێبڕکێ دەکەن، و 3 کاندیدیش بۆ کۆتای کریستیان، لیستی کاندیدەکانیان ڕادەستی کۆمیسیۆن کردووە، و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕادەستکردنی لیستی کاندیدانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان بە کۆمیسیۆن دوا وادەی 24ـی حوزەیران بوو، بەڵام وەک دەرفەتێک دوو ڕۆژی دیکە لە لایەن کۆمیسیۆن درێژکرایەوە و تاوەکو ئەمڕۆ 26ـی حوزەیران مۆڵەت بە حیزب و لایەنە سیاسیەکان درابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






