بەرگریی شارستانیی سۆران ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 27 حوزەیران

دوو کارمەنی بەرگریی شارستانی لەکاتی گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەرگری شارستانیی سۆران هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەکەن ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: هێشتا پرۆسەی گەڕان بەردەوامی هەیە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 5-4-2025، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی كە بۆ گەشت و سەیران سەردانی دەڤەری بارزانی كردبوو، لەوێ كاتێك دەچنە سەر ڕووباری ڕێزان براكەی لەسەر بەردێك دەخزێ و دەكەوێتە نێو ئاو و ئەویش بۆ دەربازكردنی براكەی دەچێتە پێش و ئەویش دەكەوێتە نێو ئاوەكە و دواجار براكەی ڕزگاری دەبێت و ئاڤێستاش نوقم دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ڕائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانیی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەموو ئەو هەواڵانەی ئەمڕۆ هەینی لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستی، جگە لەوە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەمە تەرمی مامۆستا ئاڤێستایە، بەڵام ڤیدیۆکە کۆنە و پەیوەندی نییە بە کەیسی مامۆستا ئاڤێستا.
زانیاریی زیاتر: ڕائید ڕەوەند هاودیانی، ئەوەش دەڵێت: ڕۆژانە چوار تا هەشت تیم بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەگەڕێین و پرۆسەکە تا ڕۆژی 5-7 بەردەوام دەبێت، کە دەکاتە سێ مانگ. دوای ئەو ڕێککەوتە پرۆسەی گەڕان کۆتایی دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






