هاتنی زیارەتكارانی ئێران بۆ عاشوورا لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكانی كوردستانەوە دەستپێدەكات
- کوردستان
- 28 حوزەیران

ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی مانگی موحەڕەم و عاشوورا لە شاری بەسرە بەردەوامە
ئاڤا نیوز
هاتنی زیارەتكارانی ئێران بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی عاشوورا و چلەی ئیمام حوسێن، لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە لە ئێستاوە دەستیپێكردووە، پێشبینیش دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوو هاتنی سەردانیكاران زیاتر بێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە سەرەتای مانگی موحەرەم و ڕێوڕەسمەکانی عاشوورا، سەدان هەزار کەس لە شیعەمەزهەبەکانی عێراق و زیارەتكارانی بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی، دەسەڵاتدارانی ئێران لەڕێگەی ئیدارەی مەرزەكانەوە هەماهەنگییان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە بۆ ئەوەی هاتووچۆی زیارەتكاران لە دەروازە سنوورییەكان ڕێكبخرێت و هیچ گرفتێكی ئەمنی و تەكنیكی دروست نەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئامارەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا، پارساڵ نزیكەی شەش ملیۆن زیارەتكاری ناوخۆیی و بیانی، بەشدارییان لە یادەكانی عاشوورا و چلەی ئیمام حوسێن كرد.
چی ڕوودەدات: دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگاكانی نەجەف و كەربەلا كە مەزاری ئیمام عەلی و ئیمام حوسێنی لەخۆگرتووە، ئامادەكاریی پێویستییان كردووە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی شوێنەكان، بۆ ئەم مەبەستەش پلانێكی ئەمنی تۆكمە داڕێژراوە لەگەڵ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و پێدانی خواردن و خواردنەوە بە زیارەتكاران بەخۆڕایی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی عاشوورا دەکەوێتە دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەم، لەنێو موسڵماناندا پیرۆز و گرنگییەکی زۆری هەیە و شیعە مەزهەبەکانیش تێیدا ماتەم دەگێڕن بەوەی "ئیمام حوسێن لەو ڕۆژەدا شەهید کراوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن






