
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە پشتیەوە فڕۆیەکی سەربازی دەبینرێت
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق هەوڵەکانی عێراق بۆ واژۆکردنی گرێبەستی پڕچەککردن لەگەڵ پێنج وڵات بۆ پەرەپێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئاشکرا دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەروەریی ئاسمانی عێراق لە کاتی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، بۆ ماوەی 12 ڕۆژ ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاری و بەزاندن بووەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی بەنداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، "عێراق پێویستی بە سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتووە بۆ پاراستنی ئاسمان و خاکی عێراق لەهەر پێشێلکارییەکی دەرەکی و دەستدرێژیکردنێک بۆ سەر سەروەریی خاکەکەی".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەگوتەی بەنداوی، حکومەتی عێراق دەستی بە جووڵە کردووە بۆ لای پێنج وڵات، لەنێویاندا ئەمریکا، فەرەنسا، کۆریای باشوور و وڵاتانی دیکە، بۆ واژۆکردنی گرێبەست بۆ هاوردەکردنی چەکی پێشکەوتوو بۆ پڕچەککردنی سوپای عێراق.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ چەندین وڵاتدا بۆ هاوردەکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و ئامێری ڕاداری پێشکەوتوو، سەرباری چەکی پێشکەوتووی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا