فایلی خەڵک؛ کەسوکاری چەند بەندکراوێک کێشەی نەگەڕاندنەوەی پارە خەوێنراوەکانیان هەیە
- هەواڵ
- 28 حوزەیران
ئاڤا نیوز
کەسوکاری چەند بەندکراوێکی چاکسازیی گەورانی هەولێر باس لە ڕاگرتنی پارەکانیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەوە دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاکسازیەکانیش دەڵێت، بابەتەکە پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: کەسوکاری چەند بەندکراوێکی چاکسازی گەورانی هەولێر پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە، وەک خۆیان دەڵێن، بەندییەکانیان حوکمی هەتا هەتاییان هەیە و سێ مانگ جارێک هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدەدرێت تا بچنەوە نێو کەسوکاریان، بەڵام لەبەرامبەردا 20 ملیۆن دینار و تاپۆی خانوویەک و دوو کەفیل دەدەن، دوای 10 ڕۆژ کە بەندکراوەکان دەگەڕێتەوە بەندینخانە، ئەوا بانک پارەکەیان بۆ دەگەڕانێتەوە، بەڵام ئەمجارە پارەکەیان ڕاگیراوە وپێیان وتوون دوای دوو مانگی دیکە پارە و تاپۆکان دەگەڕێنینەوە، "ئێمەش پارەکەمان تەنیا بۆ 10 ڕۆژ بە قەرز وەرگرتووە، داوا دەکەین هۆکاری ڕاگرتنی پارەکەمان پێبڵێن".
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سێ بەندکراو ئەو کێشەیان هەیە، "ڕێکارەکانی ئێمە وەکو خۆیەتی و کێشەی نییە، ڕاگرتنی ئەو پارەیەش لە بانکدا پەیوەندی بە ئێمەوە نییە"، بەڵکو پەیوەندی بە ئەو ڕێکارەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە هەیە، کە داوای ڕاگرتنی خەرجییەکانی لە بانکەکان کردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان وتیشی: ئەگەر هەفتەی داهاتوو پرسی مووچە یەکلایی ببێتەوە، ئەوا خەرجکردنی خەرجییەکان دوو مانگ ناخایەنێت و پارەکە بۆ کەسوکاری ئەو بەندکراوانە دەگەڕێنرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 24-6-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕیارێکی فەرمی بانکەکانی ئاگادارکردەوە کە جەرجکردنی پارەی خەرجییەکان بۆ ماوەی دوو مانگ ڕابگرن، ئەوەش بۆ ئەوەبوو کە زۆربەی داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە تەرخان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامى تاقیکردنەوەى توانستی زمان ڕادەگەیێنرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێكراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: هیچ قومارخانەیەکی فەرمی لە هەولێردا نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
40 خولەک لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 ئاب
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامى تاقیکردنەوەى توانستی زمان ڕادەگەیێنرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێكراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: هیچ قومارخانەیەکی فەرمی لە هەولێردا نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەتای مانگی داهاتوو کارەبای پارێزگای هەڵەبجە دەکرێت بە 24 کاتژمێری
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی لوبنان بۆ ئێران: دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆمان مەکەن