
وێنەی دادگای فیدراڵی و دادوەر مونزەر ئیبراهیم حوسێن
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکی دادگای فیدراڵی بەهۆی نەخۆشییەوە خانەنشین کرا و شوێنگرەوەی بۆ دیاریکراوە.
وێنە گەورەکە: هەفتەیەک بەر لە ئێستا، شەش ئەندامی سەرەکیی دادگای باڵای فیدراڵی و سێ ئەندامی یەدەگیش، پێکەوە دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد، ئەمەش بەهۆی ناکۆکی لەنێوان ئەو ئەندامانە و سەرۆکی دادگاکە لەلایەک و ناکۆکیی نێوان دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی دادوەریی لەلایەکی دیکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، جاسم محەممەد عمێری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی بەهۆکاری تەندروستیی خانەنشین کرا و دادوەر مونزەر ئیبراهیم حوسێن، جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی لەشوێنی کاندید کراوە، هاوکات ئەنجوومەنەکە داوای لە سەرۆکی کۆمار کردووە فەرمانی دامەزراندنی دەربکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگای فیدراڵی سەرۆک و هەشت ئەندامی سەرەکی هەیە، لەگەڵ چوار ئەندامی یەدەگ کە بەمشێوەیە بەسەر پێكهاتەکان دابەشبوون: شیعە سەرۆکی دادگا و چوار ئەندامی هەیە، سوننە دوو ئەندام و کوردیش دوو ئەندام.
بایۆگرافیا: دادوەر مونزەر ئیبراهیم حوسێن، لە دایکبووی ساڵی 1963ی بەغدایە و خاوەن بڕوانامەی یاسایە لە زانکۆی بەغدا، هاوکات لە ساڵی 2018ەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوە کار دەکات و تا ئەمڕۆ پۆستی جێگری سەرۆک و سەرۆکی دەستەی سزا بوو لە دادگەکە و هاوکات ئەندامی یەدگی دادگەی فیدراڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






