لە شارێکی سووریا دەست بەسەر ملیۆنێک و 700 هەزار حەبی کاپتاگۆندا دەگیرێت
- هەواڵ
- 29 حوزەیران

دیمەنی حەبەکان کە دەستی بەسەرداگیراوە. وێنە؛ ئاژانسی هەواڵی سانا
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی تۆکمەدا لە شاری دەرعای سووریا، دەست بەسەر ملیۆنێک و 700 هەزار حەبی کاپتاگۆندا دەگیرێت.
وێنە گەورەکە: لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سووریا ببوو بە ناوەندی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن و لەوێوە ڕەوانەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکرا، لەم بوارەشدا حکومەت بە کارئاسانیکردن بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ماددە هۆشبەرە تۆمەتبار دەکرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی سووریا "سانا" لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی تۆکمەدا، لقی بنەبڕکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە دەرعا هەڵیکوتایە سەر چەند کۆگایەک لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکە، کە بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری تێدا هەڵگیرابوو و ئامادەکرابوو بۆ بەقاچاخبردن بۆ دەرەوەی وڵات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، کە قسەیان بۆ ئاژانسەکە کردووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر یەک ملیۆن و 700 هەزار حەبی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن دا گیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە