
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای نەتەنیاهۆ دادگای ئۆرشەلیم، دانیشتنی ئەم هەفتەیەی بۆ دادگاییکردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە.
وێنە گەورەکە: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەتۆمەتی کەیسی بەرتیلدان و ساختەکاری و پێشێلکردنی متمانەی پۆستەکەی دادگایی دەکرێت و ئەگەر بسەلمێنرێت، دەتوانێت ببێتە هۆی زیندانیکردنی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، لە دانیشتنێکی داخراودا نەتەنیاهۆ داوایکردووە بەهۆی دۆخی ئەمنی ئیسرائیل و ئاگربەستەکانیان لەگەڵ ئێران و حەماس پێویستە دانیشتنی دادگا بۆ دوو هەفتە دابخرێت.
لێدوانی فەرمی: دەستەی دادوەری دادگای ئۆرشەلیم ڕایانگەیاند، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕوونکردنەوانەی پێشکەشکرابوون، بەشێکی داواکارییەکە جێبەجێ دەکەین و لەم قۆناغەدا ڕۆژانی وەرگرتنی وتەی نەتەنیاهۆ هەڵدەوەشێنینەوە کە بڕیاربوو لە 30ـی حوزەیران و 2ـی تەمموزدا بەڕێوەبچێت.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار داوایکردووە دادگاییکردنی نەتەنیاهۆ هەڵبوەشێندرێتەوە و بە پاڵەوانی جەنگ ناوی دەبات، دەڵێت نەتەنیاهۆ سەرقاڵی ئازادکردنی بارمتەکانە لە غەززە، چۆن دەکرێت ناچاری بکەن لەسەر هیچ بە درێژایی ڕۆژ لە هۆڵی دادگەدا دابنیشێت، لێی بگەڕێن با کارەکانی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
دوای 55 ساڵ مەسرور بارزانی کێشەی دەیان جووتیاری هەولێر چارەسەر دەکات
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگە لە دانووستانی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق بەشدار دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبوار هادی: لە خولی نوێی پەرلەمان کار لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت






