چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سوودانی ئەنجامدا

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سوودانی ئەنجامدا

دیمەنی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران ئەنجامدا و گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات کرا، سەرباری تاوتوێکردنی دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

وێنە گەورەکە: لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێکهاتوون لە لایەنە شیعییەکانی پێکهێنەری حکومەت، بە شێوەی خولی هەفتانە پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن و تێیدا پرسەکانی ڕۆژ تاوتوێ دەکەن و بڕیاری لەبارەوە دەدەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی چوارچێوەکە، "چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ژمارە 232ـی لە نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران، ئەنجامدا.

زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە ئامادەبووان جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی دیالۆگی نیشتمانی و پێشخستنی بەرژەوەندیی گشتی و چڕکردنەوەی هەوڵەکان کردەوە لە قۆناغی داهاتوودا، بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی دەوڵەت و دامەزراوەکانی دەبنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ