پێشبینی دەکرێت تا سێ ساڵی دیکە ژمارەی دانیشتووانی عێراق بگاتە 49 ملیۆن کەس
- هەواڵ
- 30 حوزەیران

دیمەنی قەرەباڵغی یەکێک لە شەقامەکانی بەغدا. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشبینی دەکات ژمارەی دانیشتووانی وڵات تا ساڵی 2028 بگاتە نزیکەی 49 ملیۆن کەس، ئەمەش لە کاتێکدایە کە عێراق بە یەکێک لە وڵاتە خاوەن پێکهاتە دانیشتووانییە گەنجەکان دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئامارەکان، ژمارەی دانیشتووان لە 38.1 ملیۆن کەس لە ساڵی 2018ـەوە بۆ 42.3 ملیۆن لە 2022 بەرزبووەتەوە. هەروەها دوایین سەرژمێریی گشتی لە تشرینی دووەمی 2024، ژمارەکەی بە 46.1 ملیۆن کەس تۆمار کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتەکە، ڕایگەیاند سەرەڕای دابەزینی ڕێژەی منداڵبوون، بەڵام عێراق هێشتا یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی بەرزە.
هنداوی ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2028 ژمارەکە بگاتە 48.9 ملیۆن کەس، بە ڕێژەی گەشەی ساڵانەی 2.4%.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەم زیادبوونە خێرایە چەندین ئاستەنگی گەورە دروست دەکات، لەوانە، زیادبوونی فشار لەسەر سەرچاوە سروشتییەکان و ژێرخانی ئابووری، قەرەباڵغی لە شارەکان، دەرکەوتنی دیاردەی زێدەڕۆیی و شوێنی نایاسایی، ئەمە جگە لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە: بە گوتەی هنداوی "کۆی گشتیی هێزی کار لە کەرتی حکومیدا گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 74 هەزار و 697 فەرمانبەر، کە بەپێی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2023 لە دامەزراوەکانی تەمویلی ناوەندیدا کار دەکەن. لە کاتێکدا ژمارەی کرێکارانی کەرتی تایبەت کە لە دەستەبەریی کۆمەڵایەتیدا تۆمارکراون، بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بۆ ساڵی 2023 بریتی بووە لە 370 هەزار و 470 کرێکار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






