لیژنەی دارایی پەرلەمان داوای پەلەکردن لە ناردنی خشتەکانی بودجەی 2025 دەکات
- هەواڵ
- 30 حوزەیران

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە فەرمی داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکات کە پەلە بکات لە ناردنی خشتەکانی بودجەی گشتیی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمان بە مەبەستی پەسەندکردنی.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی ڕابردوودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئامادە بکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و ناردنی بۆ پەرلەمان، تاوەکو ئێستا خشتەکە تەواو نەبووە.
نووسراوی فەرمی: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە، جەختی کردووەتەوە کە دواکەوتنی ناردنی بودجە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی جووڵەی ئابووری و وەبەرهێنان و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی گوزەران و خزمەتگوزاریی هاووڵاتیان دادەنێت.
لە هەمان کاتدا: عەتوانی لە نووسراوەکەدا جەختی کردووەتەوە لەسەر پەلەکردن لە ناردنی خشتەکانی بودجەی 2025 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی، وەک ئاگادارییەک بۆ دەستپێکردنی خەرجی و تێچووی یاسایی حکومەت، بە شێوەیەک کە دامەزراوەکانی دەوڵەت بتوانن پابەندییەکانیان جێبەجێ بکەن.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکانی داواکارییەکە، پەیوەستە بە شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانە. سەرۆکی لیژنەکە داوا دەکات خشتەکانی بودجە بە زووترین کات بنێردرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت شایستە داراییەکانی فەرمانبەران خەرج بکرێت لە دەرماڵە، پلەبەرزکردنەوە و گواستنەوەی فەرمانبەران، هەروەها مافی ئەو توێژانەش دابین بکرێت کە چاوەڕێی جێکردنەوەی داواکارییەکانیانن لە بودجەی ساڵی نوێدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی مردنی موقتەدا سەدر ڕەتدەکرێتەوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 خولەک لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
35 خولەک لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی مردنی موقتەدا سەدر ڕەتدەکرێتەوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتسایدێکی دیکە لە قەزای شێخان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەواوی ڕێگەی نێوان دووكان - چوارقوڕنە دەكرێتە دووساید