
دیمەنی چەکدارانی هەسەدە. وێنە؛ ئاژانسی هاوار
ئاڤا نیوز
هێزەكانی سووریای دیموكرات 'هەسەدە'، كوژرانی ئەندامێكی سەر بە هێزەكانی ڕاگەیاند، كە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەی لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی كوژرا.
وێنە گەورەكە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا و هاتنە كایەی حكومەتێكی نوێ، شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە كوردییەكان و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا، لەو ناوچانە دروستبوو كە لە ژێر دەسەڵاتی (هەسەدە)دا بوون، سەرەڕای ئەوەی بە نێوەندگیری ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرش و پێكدادانەكان وەستان، بەڵام ناوە ناوە ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەنێوانیاندا ڕوودەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوكردەوە، تێیدا كوژرانی ئەندامێكی بە ناوی محەممەد حەسەن نەجیم، كە نازناوی لەنێو هێزەكانی هەسەدە 'جێگر حەسەكە' بوو، دووپاتكردووەتەوە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەی لە بەرەنگاربوونەوەیەكی سەربازی كوژراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامەی هێزەكانی هەسەدە لە تەكنەلۆژیای سەربازی شارەزا بووە و پسپۆڕی لە بەكارهێنانی ئەپلیكەیشنی سەربازیدا هەبووە و بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بۆ ڕزگاركردنی ناوچەكانی حەسەكە، جەبەل عەزیز، ڕەققە، دێرەزۆر، ڕاسولعەین، منبج، كۆبانێ، عەین عیسا و زیندانی سناعە کردووە، ئەوەش بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی هەسەدە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






