سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ ئاڤا: هەفتەی ئایندە دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی دەستپێدەکەنەوە
- هەواڵ
- 30 حوزەیران

باڵەخانەی دادگای فیدراڵی عێراق. وێنە؛ دادگای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، دەڵێت: دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی لە هەفتەی ئایندەوە دەستپێدەکەنەوە و یەکەم دانیشتنیش تایبەت دەبێت بە دەرکردنی فەرمانی وەلائی لەسەر مووچە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دوێنێ یەکشەممە و بە "هۆكاری نەخۆشی" دادوەر جاسم محەممەد عەبود عومێریی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی خانەنشین كرد و دادوەر سەید مونزر ئیبراهیم حوسێنی، جێگری سەرۆکی دادگای تەمیزی فیدراڵی لە جێگەكەی دانا.
لێدوانی فەرمی: هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆمار، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی هەفتەی ئایندە دەستپێدەکەنەوە"، ئاماژەی بەوەش کرد "پێش دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگا بڕیار بوو دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ و فەرمانێکی وەلائی بۆ دەربكرێت، بۆیە یەکەم دانیشتنی دادگاكە لەسەر ئەم پرسە دەبێت".
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: بە گوتەی هاوڕێ تۆفیق "هەموو بۆچوونەکان بەو ئاراستەیەن کە دادگا فەرمانسالارییەک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەربکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە چالاکییەکانی دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق وەستان، دوای ئەوەی نۆ دادوەری دادگاکە دەستیان لە پۆستەکانیان کێشایەوە. بەدوایدا داوایەکی سەرۆکی دادگا، دادوەر جاسم محەمەد عەبود، هات بۆ خانەنشینکردنی بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






