
کەمپێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای دوو هەفتە لە بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی ئەو ئاوارانەی سووریا کە نایانەوێت ماوەی نشینگە (ئیقامە) نوێ بکەنەوە و لە سزای بەسەرچوونی ئیقامەش دەبەخشرێن، زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا لەو بڕیارە سوودمەندبوون، بەشێوەی ئارەزوومەندانەش هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە و بۆ وڵاتی خۆیان گەڕاونەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە 15ی ئەم مانگەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان کارئاسانی بۆ سەرجەم ئاوارە سوورییەکان کرد کە لە ماوەی 60 ڕۆژدا، ئەوانەی ماوەی نشینگە (ئیقامە)یان بەسەرچووە دەتوانن بەبێ سزای دواکەوتن نشینگەکانیان نوێ بکەنەوە، ئەوانەشی ئیقامەیان نوێنەکردووەتەوە و دەیانەوێت بگەڕێننەوە، لە سزای نوێنەکردنەوەی ئیقامە دەبەخشرێن و بۆ گەڕانەوەشیان بۆ سووریا ئاسانکارییان بۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەردار ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر دەڵێت، بڕیارەکە هاوکارییەکی مرۆییە تا سوورییەکان بتوانن بەبێ هیچ کێشە و ئاستەنگییەک بگەڕێننەوە وڵاتی خۆیان.
خاڵی ئەرێنیی: چەندین ساڵ بوو ئاوارەکانی سووریا کە ژمارەیان بە 250 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان دەخەمڵێنرێت و زۆرینەیان لە کامپەکان لە دۆخێکی سەختدا دەژیان، بەهۆی نوێنەکردنەوەی ئیقامە و کەڵەکەبوونی سزای پێبژاردنەوە لە دوو دڵی زۆردابوون، بەڵام بڕیارەکەی حکومەت کارئاسانیی بۆ گەڕانەوە و چارەسەری ئەو کێشەیەیان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: نوور محەممەد، ئاوارەیەکی سوورییە و بۆ کەناڵی حەدەسی سعودی باسی لەوەکردووە، "بڕیارەکە بۆ ئێمە وەک موعجیزە بوو، چونکە بەهۆیەوە ژمارەیەک سزای پێبژاردنمان لەسەر نەما کە ساڵانێک بوو بەهۆیەوە مەحاڵ بوو بتوانین هەرێمی کوردستان جێبهێڵین."
عەبدووڵاش ئاوارەیەکی دیکەی سوورییە و پێنج ساڵ لەمەوبەر بەهۆی ترسی لە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، وڵاتەکەی بەرەو کوردستان جێهێشتووە و سێ ساڵ بوو ئیقامەی نوێنەکردبووەوە، ئەو بۆ هەمان کەناڵ ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی کێشەکان و پێبژاردنی داراییەوە نەیدەویست بۆ سووریا بگەڕێتەوە، چونکە ترسی ئەوەی هەبوو لەکارتی ڕاییکردنی مامەڵەکاندا کێشەی بۆ دروستببێت، بەڵام بەهۆی بڕیارەکەوە ئێستا دەتوانێت بۆ سووریا بگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا