پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی هەولێر - گۆمەسپان جێبەجێ دەكرێت

شەیری بکە لە:
پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی هەولێر - گۆمەسپان جێبەجێ دەكرێت

دیمەنی جووتسایدی هەولێر گۆمەسپان کە ئێستا کاری تێد دەکرێت

ئاڤا نیوز

ڕێگای نێوان هەولێر - گۆمەسپان كە بەشێكە لە ڕێگای نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی و یەكێكە لەو ڕێگایانەی بەهۆی كۆنی و یەك سایدییەوە زۆرترین ژمارەی ڕووداوی هاتووچۆی لێ ڕوو دەدات، دەكرێتە ڕێگایەكی مۆدێرنی دوو ساید و چیدیكە ڕێگایەك نابێت بۆ مەرگ.


وێنە گەورەكە: ڕێگای هەولێر - گۆمەسپان، قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵییە و لە ساڵی ڕابردووەوە قۆناغەكانی یەكەم و دووەمی پڕۆژەكە دەستی پێكردووە كە بریتییە لە ڕێگایەكی دوو ساید كە بە چواردەوری بەنداوی گۆمەسپان دەسوڕێتەوە تاوەكو دەگاتە سماقووڵی و ڕێگای سلێمانی.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕێگای دوو سایدی هەولێر - گۆمەسپان كە پێشی دەگوترێت ڕێگای كەسنەزان - گۆمەسپان، درێژییەكەی 16 كیلۆمەترە و زیاتر لە مانگێكە دەستی پێكردووە، لەلایەن هێمن گرووپەوە جێبەجێ دەكرێت، بە تەواوبوونی گرفتێكی گەورەی ئەو كەسانە چارەسەر دەبێت كە هاتووچۆ لەنێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەكەن.

زانیاریی زیاتر: ڕێگاكە ئێستا یەك سایدە و مێژووی دروستكردنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ پێش ئێستا، دەكرێت بە دوو ساید و هەر سایدێك پانییەكەی 10 مەتر و 75 سانتیمەترە، پێنج پردی تێدایە لەگەڵ یەك ژێرپرد، گشت پێكهاتەكانی ڕێگای تێدایە سێ پردیان لە چوارڕیانی گۆمەسپانن و دوو پردەكەی تر بۆ سوڕانەوەی ئاراستەكانە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە سەدان بارهەڵگر و تانكەر بە ڕێگایەكەدا هاتووچۆ دەكەن و بەپێی گوتەی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە، ڕێگاكە بە شێوەیەك دروست دەكرێت كە بەرگەی ئەو ژمارە زۆرەی بارهەڵگر بگرێت و لەم ڕووەوە گەرەنتی بۆ 20 ساڵی داهاتوو دەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ