
گرافیک، بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ساڵانە لە ڕێککەوتی 1-7 ژمارەیەکی زۆری خەڵکی عێراق ڕۆژی لەدایکبوونیەتی، ئەمەش هەر لەخۆوە نییە، بەڵکو پەیوەندی هەیە بە ڕووداوێکەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1957.
هۆکارە زانراوەکان: لە ڕەگەزنامەی باری شارستانیی سلێمانی، چیرۆکی دیاریکردنی ئەو ڕۆژەیان بۆ ئاڤا میدیا باسکرد، کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم سەرژمێریی زانستی و تەواو لە 12-10-1957، بەر لەوە سێ سەرژمێری دیکە ئەنجام درابوون، بەڵام هیچیان وەک سەرژمێری ئەو ساڵە ورد و زانستی نەبوون. ئەو کاتە گرفتێک بۆ پڕۆسەکە هاتەپێش، بەشی زۆری هاونیشتمانیان ڕێککەوتی لەدایکبوونیان دیار نەبوو، حکومەتی عێراق لەو ساڵە بە بڕیاری ژمارە (1)ـی پشتبەستوو بە ماددەی (17)ـی یاسای باری شارستانی، بڕیاریدا ڕۆژی 1-7 وەک ڕێککەوتی لەدایکبوون دیاری بکات، چونکە ئەو ڕێکەوتە ناوەڕاستی ساڵە، ساڵانی دواتریش ئەم بڕیارە بووە نەریت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر ئێستا منداڵێک ڕێککەوتی لەدایکبوونی نەزانرێت، کاتێک ناوی تۆمار دەکرێت بۆ دەرکردنی ناسنامە، لە ڕەگەزنامەی باری شارستانی بەپێی ڕێنماییەکان داوای (حوجە ولادە یان بەیان ولادە)ـی منداڵەکە دەکرێت، ئەگەر نەیبوو، کەیسەکەی دەنێردرێت بۆ دادگا و بەفەرمی داوایەک پێشکەش دەکرێت تا ڕۆژێکی بۆ دیاری بکرێت، تەنانەت دەتوانێت لەسەر خواستی دایک و باوکی منداڵەکە ڕۆژێکی بۆ دابنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ 1-7 ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەران خانەنشین دەبن، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی مامەڵەی نزیکەی حەوت هەزار کەس ماوە تەواو بکرێت، بەشی هەرە زۆریان ڕێککەوتی لەدایکبوونیان 1-7 بووە، بۆیە وا بڕیارە ئەگەر زوو مامەڵەکانیان تەواو بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی بنێردرێت، بەزوویی هەموو ڕێکارەکانیان بۆ تەواو دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






