تووتنی تێكهڵ به ماددهى هۆشبهر له هیندستانەوە دەهێنرێتە عێراق و کوردستان
- هەواڵ
- 2 تەممووز
وێنەی نێرگەلەیەک
ئاڤا نیوز
تووتنی تێكهڵ به ماددهى هۆشبهر له عێراقهوه هێنراوهته ههرێمی كوردستان و مرۆڤ ئالووده دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: تووتنەکە هیندییە و دوو جۆرە، بۆ نێرگەلە بەکاردەهێنرێت و جگەرەشی لێ دروست دەکرێت. سەرەتا لەلایەن سێ بازرگانی هیندییەوە لە فڕۆكەخانەکان و دەروازە سنوورییەكان هاوردە کراوە، بازرگانێکی کوردیش هاوبەشیان بووە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: تووتنەکە ئاسایی دەرکەوتووە، بە بازگەکان و کواڵیتی کۆنترۆڵ و دەزگا ئەمنییەکان و هەموو شوێنێکدا تێپەڕیوە، دواتر دراوەتە فرۆشگاکان، لەوێشەوە بەسەر دووکان و کافتریا و یانە شەوانەکاندا بڵاوکراوەتەوە.
چۆن ئاشکرا کراوە؟
دوای ماوەیەک لە بەکارهێنان گومان دەکرێت ئەم تووتنە سرووشتی نییە، لە کوردستان بە ئامێری پێشەکەوتووتر پشکنینی بۆ کراوە، دەرکەوتووە بڕێک ماددەی هۆشبەر و كارتێكەری عەقڵی تێدایە كە لە ئامێر و سیستەمەكانی كوالێتی كۆنترۆڵ بەئاسانی دەرناچێت و هەستی پێ ناكرێت.
حکومەتی کوردستان، حکومەتی عێراقی لێ ئاگادار کردووەتەوە، دەستبەجێ هەردوولا دەستیان بە دەستبەسەرداگرتن و کۆکردنەوەی تووتنەکە کردووە. ڕاستەوخۆش خراوەتە لیستی وەزارەتی تەندروستی بۆ ماددە هۆشبەرەکان و كارتێكەرە عەقڵییەكان و هاوردەکردنی بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: دەزگا ئەمنییەکانیش دەستیان بە گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی کردووە بەرامبەر هەموو ئەو كەس و لایەنانەی تووتنەکەیان هێناوە. ئاسایشی هەولێر هەر چوار بازرگانەکەی دەستگیر کردووە، سێ بازرگانە هیندییەکە و بازرگانە کوردەکە ئەوەی هاوبەشیان بووە.
لێکۆڵینەوەی ورد کراوە لەگەڵ كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی كوالێتی كۆنترۆڵی عێراق و هەرێمی كوردستان، ئایا تێپەڕبوونی ئەو تووتنە لە پشکنین، بە ئەنقەست بووە یاخود نا.
كەیسەكە دەگاتە دادگا و بازرگانە هیندییەكان دەڵێن، "ئێمە ئەو تووتنەمان بەپێی قانوون و ڕێنماییەكان هێناوە، بەفەرمی لە فڕۆکەخانە و سنوورەکان داخیلمان كردووە، ئەوکات ئەو تووتنە لە لیستی ماددە هۆشبەرەکان نەبووە، بازرگانە كوردەكەش بەهەمان شێوە بەرگری لەخۆی كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بابەتە دوو ساڵ پێش ئێستا بووە، دوای دوو ساڵ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، دواجار چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دادگا بڕیاری داخستنی دۆسیەكەی داوە و بازرگانەكانیش ئەستۆپاکییان بۆ دەرچووە. بەهۆی داخستنی دۆسیەكەش، لێكۆڵینەوە لەگەڵ كارمەندانی كوالێتی كۆنترۆڵ و دڵنیایی جۆریش کۆتایی هاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






