
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەرپرسانی ئیسرائیل ڕەزامەندیان لەسەر ئاگربەست داوە، هۆشداریشی دا کە دەبێت حەماسیش قبووڵی بکات، ئەگەرنا دۆخەکە خراپتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە نوێترین پێشهاتی جەنگی غەززەدا، ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر مەرجە بنەڕەتییەکانی ئاگربەستێکی 60 ڕۆژە داوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، نوێنەرەکانم کۆبوونەوەیەکی "درێژ و بەرهەمدار"یان لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلدا ئەنجامداوە و تێیدا ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر ئاگربەستێکی 60 ڕۆژەی مەرجدار داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە دەرفەتێکی گرنگە بۆ وەستاندنی کاتیی شەڕ و کارکردن بۆ کۆتاییهێنانێکی هەمیشەیی بەم جەنگە دەڕەخسێنێت. ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی بزووتنەوەی حەماسدایە بۆ قبووڵ کردن یان ڕەتکردنەوەی ئەم "پێشنیازە کۆتاییە".
سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی، "ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەو "مەرجە پێویستانەی" کە ڕێگە بۆ ئاگربەستێکی ماوە درێژی 60 ڕۆژە خۆش دەکات. لە ماوەی ئەم ئاگربەستەدا، هەوڵەکان چڕ دەکرێنەوە بۆ کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ "کۆتاییهێنان بە جەنگ" بە شێوەیەکی گشتگیر.
ترەمپ جەختی لەسەر ڕۆڵی گرنگی قەتەر و میسر کردەوە و وتی، "قەتەرییەکان و میسرییەکان، کە هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ یارمەتیدان لە بەدیهێنانی ئاشتی، ئەم پێشنیازە کۆتاییە دەگەیێنن بە حەماس."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ترەمپ ڕووی دەمی کردە حەماس و هۆشداری دا و گوتی: "هیوادارم، لەپێناو خێری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، حەماس ئەم ڕێککەوتنە قبووڵ بکات، چونکە دۆخەکە لەمە باشتر نابێت، بەڵکو تەنیا خراپتر دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






