بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی مووسڵ: بڕە ئاوی زیادە لەتورکیاوە نەگەیشتووە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی مووسڵ: بڕە ئاوی زیادە لەتورکیاوە نەگەیشتووە

دیمەنی بەنداوی مووسڵ. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

وێڕای ڕاگەیاندنی، هیچ بڕە ئاوێکی زیادە لە تورکیاوە بەرنەدراوەتەوە نێو ڕووباری دیجلەوە، بەنداوی مووسڵیش وەک ڕۆژانی پێشووتر بڕە ئاوی لە تورکیاوە پێگەیشتووە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 2025-07-01، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، ئەردۆغان ڕەزامەندی وڵاتەکەی لەسەر بەردانەوەی 420 مەتر سێجا ئاوی لە چرکەیەکدا بەرەو عێراق داوە، بڕیارەکەی سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە جێبەجێ دەکرێت.

زانیاری بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی مووسڵ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-07-02، هیچ بڕە ئاوێکی زیادە بەرنەدراوەتە نێو ڕووباری دیجلە و بەنداوی مووسڵ بەشێوەی ئاسایی خۆی و وەک ڕۆژانی ڕابردوو ئاوی لە تورکیاوە پێگەیشتووە .

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرچاوەکە، بەنداوی مووسڵ ڕۆژانە 113 مەتر سێجا ئاوی لە چرکەیەکدا لە تورکیاوە پێدەگات، ئەمڕۆش هەر ئەو بڕە ئاوەی پێگەیشتووە و هیچ زیادی نەکردبوو. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ