
وێنەی چەند پارچەیەکی درۆنێک. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لەسنووری ئیدارەی گەرمیان درۆنێک کەوتە خوارەوە و سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیش لەوبارەیەوە دەڵێت "تەنیا درۆنی تەنکی ئێرانی دەکەوێتە خوارەوە".
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە ئیدارەی گەرمیان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەنێوان کاتژمێر 1 بۆ 2ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دۆڵێکی نێوان گوندەکانی گەرمک و سەیدەی سەر بە ئیدارەی گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە.
سەرچاوە ئەمنییەکە دەڵێت: بەشی دواوەی درۆنەکە تەقیوە، بەڵام بەشی پێشەوەی کە تەقینەوەی پێوەبووە نەتەقیوەتەوە، بێگومان تەنکە درۆنەکانی ئێران دەکەونە خوارەوە.
لێدوانی فەرمی: عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە لێکۆڵینەوە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی ئەو درۆنە دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 01:20 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2025-07-03، لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
زانیاریی زیاتر: هێزە ئەمنییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 59 چرکە لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 59 چرکە لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا






