
دیمەنی چەند هاووڵاتیەک لەکاتی مەلەکردن. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕێنماییەکان سەبارەت بە مەترسی مەلەکردن لە ڕووبارەکان، شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوی خنکان کەمی کردووە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هاونیشتمانیان و گەشتیاران بە مەبەستی گەشت و سەیران ڕوو لە زێی گەورە دەکەن، بۆ سەلامەتی گیانی ئەو کەسانەشی کە دێن بۆ نزیک ڕووبارەکە، بەرگریی شارستانیی هەولێر لە مەترسییەکانی مەلەکردن ئاگاداریان دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئاڤای گووت: بە چەندین ڕێگا بەرگریی شارستانیی هەولێر هەوڵی هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان و گەشتیاران دەدات، تاوەکو زیاتر لە مەترسییەکانی ئاوی ڕووبار، و بەنداوەکان تێبگەن و نەبن بە قوربانی.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای ئەمساڵ تا ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە ڕووبار و بەنداوەکان 10 کەس خنکاون، هەر بە تەنها 9 کەسیان لە زێی گەورە بوونە، و دانەیەکیشیان لە بەنداوی ئاقوبان خنکاوە، تەمەنی خنکاوەکانیش لەنێوان 9 بۆ 25 ساڵ بووە، لەهەمانکاتدا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر توانیویانە 20 کەس لە خنکان ڕزگار بکەن، بەو هۆیەشەوە 20 کەس لە تیمەکانی ژێر ئاو بریندار بوونە.
"لە تەواوی ساڵی 2024 لە سنووری پارێزگای هەولێر، 33 کەس خنکاون، ئەم ژمارەیەش بەراورد بە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ کە تەنها 10 کەسە پێمان دەڵێت، ڕێژەی خنکان بەهۆی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییەکان کەمی کردووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی کابینەی نۆیەم لە هەولێر هەزار و 214 پڕۆژە جێبەجێ كراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 19 كیلۆ تلیاكەوە دەستگیر دەكرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی کابینەی نۆیەم لە هەولێر هەزار و 214 پڕۆژە جێبەجێ كراون
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: دامەزراوەیەکی وزەی حوسییەکانمان لە یەمەن کردووەتە ئامانج
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکان ڕەت دەکاتەوە