گۆڕانی كوردسات: ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڕیارێکی سیاسییە
- کوردستان
- 3 تەممووز

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
باڵی كوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیێنێ، بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی خەڵكی كوردستان بڕیارێكی سیاسی و نادەستوورییە، داواش دەكات، چیتر مووچە نەکرێتە کارتی سیاسیی و خەڵکی کوردستان باجی کێشەکان بدەن.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری سلێمانی كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕانی باڵی كوردسات بەسەرپەرشتیی دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەكە بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڵاوكراوەی میدیای فەرمیی بزووتنەوەكە، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەری لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەت بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەران، خۆڕێکخستنەوە و ئامادەکارییە ڕێکخراوەییەکانی بزووتنەوەکە، ئەو تەوەرانە بوون کە گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
بابەتی ستراتیژی: گۆڕانی كوردسات، بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵییەوە، وەک "بڕیارێکی سیاسیی و نادەستوریی دژی خەڵکی کوردستان" ناودەبات، بەلەبەرچاوگرتنی بارگرانیی ژیانی فەرمانبەران، گۆڕان داوای چارەسەری ئەم کێشەیە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەكات کە چیدیکە مووچە نەکرێتە کارتی سیاسیی و خەڵکی کوردستان باجی کێشەکان بدات.
لەلایەكی دیكەوە: لەبارەی دۆخی ناوخۆیی گۆڕان، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەكە بەپێویستی دەزانێت بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاستەنگە یاسایی و سیاسییەکان لاببرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






