
دیمەنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیار دەرچووە، هەموو شوشتنگەکان پێویستە سیستمی دووبارە بەکارهێنانەوە (ڕیسایکلین) بۆ ئەو ئاوە دابنێن کە لە شوشتنی ئۆتۆمبێل بەکاری دەهێنن.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەزیووە، چەندین ڕێکار گیراوەتەبەر لەوانە، شوشتنگەکان ناچار دەکرێن لەبری ئەوەی ئاوی شیرین بۆ شوشتنی ئۆتۆمبێل بەکاربهێنن، ئاوی دووبارە پاڵفتەکراو بەکاربهێنن.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار یوسف ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەپێی ڕێنمایی دەبێ هەموو شوشتنگەکان ئاوی ڕیسایکلین بەکاربهێنن، ئەو ئاوەی بەکاریدەهێنن لەبری ئەوەی بچێتە ناو ئاوەڕۆ پێویستە دووبارە بەکاربێتەوە و ئامێرێکی تایبەت بە پاڵاوتنی ئاوی بەکارهاتوو دابنێن.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، لیژنەکە دوو هەفتەیە دەستبەکاربووە، لەسەر شوشتنگەکان بووەتە مەرج، لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی ساڵانە بۆیان نوێ ناکرێتەوە، ئەمە جگە لەوەی لە هیچ فەرمانگەیەک مامەڵەیان بۆ ڕایی ناکرێت هەتا ئەو سیستمە دانەنێن.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 25 شوشتنگە هەیە، تا ئێستا یەک شوشتنگە لە سۆران ئەو سیستمە بەکاردەهێنێت.
باکگراوند: لە ساڵی 2022ـەوە ڕێنمایی تایبەت بە شوشتنگەکان بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرچووە، بەپێی بڕگەی 4 لە یاسای ژمارە 4ـی پاراستنی ئاو و ئاوەڕۆ، دەبێت شوشتنگەکان فلتەریان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەشی خۆراکی شەشەم و بەشە ئاردی هەشتەم دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
گۆڕستانێک لە نێو بازاڕی هەولێر تەمەنی بۆ پێنج سەد ساڵ دەگەڕێتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەشی خۆراکی شەشەم و بەشە ئاردی هەشتەم دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
گۆڕستانێک لە نێو بازاڕی هەولێر تەمەنی بۆ پێنج سەد ساڵ دەگەڕێتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات