ئەو ژن و مێردانەی جیابوونەتەوە ئەگەر ئەم کارە نەکەن لە بەشەخۆراکی مانگانە بێبەش دەبن
- کوردستان
- 5 تەممووز

بریکارێکی خۆراک لەکاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاونیشتمانییان. وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر داوا لەو ژن و مێردانە دەکات کە جیابوونەتەوە، بەزوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن، تاوەکو فۆرمی تایبەت بە کێشەی خێزانیان بۆ پڕبکرێتەوە، بەپێچەوانەوە لە بەشەخۆراکی مانگانە بێبەش دەبن.
وێنە گەورەكە: پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنیی پسوولەی خۆراك ماوەی مانگێك بەردەست بوو، ئەمڕۆ شەممە 5ـی تەمموز دوا وادەی پڕكردنەوەی فۆرمەكە بوو، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ڕێككەوتن لەسەر درێژكردنەوەی ماوەكە تاوەكو 1-8-2025.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر لە ئاگادارینامەیەكدا، ئەو خێزانانەی جیابوونەتەوە 'واتە تەڵاقنامەیان هەیە' ئاگادار دەكاتەوە، لەوەی لەبەر هەر هۆکارێک بێت لە ئەپڵیکەیشنی ئەلیكترۆنی ناوی یەکێکیان بلۆک کراوە، جا چ ئافرەتەکە بێت یاخود پیاوەکە، لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو کەسەی ناوی سڕاوەتەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراك بكات.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر لەکاتی سەردانەکەدا، فۆڕمی تایبەت بە کێشەی خێزانیان بۆ پڕدەكرێتەوە و ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، لەپێناو ئەوەی بەشەخۆراکیان نەفەوتێت و ناویان داخیلی سیستمی نوێکردنەوەی بەشە خۆراک بکرێت و كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن






