فەرمانبەرێکی عێراق بە هۆکاری ئەوەی لەبەر بەڕێوەبەرەکەی هەڵنەستاوە؛ سزا دەدرێت
- هەواڵ
- 5 تەممووز
فەرمانگەی تەندروستیی بابل
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای بابل کارمەندێکی تەندروستی سزادەدرێت بەهۆی ئەوەی لەبەر بەڕێوەبەرەکەی هەڵنەستاوە کاتێک هاتووەتەژوورەوە، تەندروستی پارێزگاکەش دەڵێت، بڕیارەکە کارگێڕیی نییە و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر پێکهێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمی کە مانگی ئایاری ئەمساڵ دەرچووە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن سەیف تایبەت بە منداڵان بڕیاریداوە کارمەندێکی نەخۆشخانەکەی سزابدات، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی کاتێک بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە چووەتە ژوورەوە لەسەر کورسییەکەی هەڵنەستاوە، ئەوەش یەکەمجاری نەبووە و پێشتر هەمان کاری کردووە.
لێدوانی فەرمی: جەواد بیرمانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای بابل بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، نوسراوەکە بەهۆی ئەوەی بە زمانێکی کارگێڕی دروست نەنوسراوە، ئەوان هەڵیانوەشاندووەتەوە و لیژنەیەکیش بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە پێکهێنراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەندیکای پەرستارانیش لەسەر ئەو بابەتە هاتووەتە دەنگ و دەڵێت، بڕیارەکە بەکارهێنانی دەسەڵاتە کارگێڕییەکانە بەشێوەیەکی خراپ، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ڕێکار بگرنەبەر تا ڕووداوی لەو شێوەیە و سزادارانی کارمەندانی تەندروستی بەهۆکاری سەیر دووبارە نەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






