بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە؛ شاندێکی ئیسرائیل بەرەو قەتەر دەچن
- هەواڵ
- 6 تەممووز

کۆبوونەوەی حکومەتی ئیسرائیل بە سەرپەرشتی نەتانیاهۆ
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتیکردەوە شاندێکی ئیسرائیلی بەرەو دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێدەکەون، بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.
وێنە گەورەکە: لایەنە نێودەنگیرەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە هەوڵدان لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان ڕابگەیێنن و هەر لەم چوارچێوەیە دا بڕیارە ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستهوخۆ لهگهڵ بزووتنهوهی حهماس بۆ قەتەر بنێرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هەموو ئەو داواکارییانەی حەماس بۆ ڕێککەوتن داوای کردوون قبوڵ ناکرێن و پێویستە سازش بکات، هاوکات سەبارەت بە شاندەکە ڕایگەیاند، پێکدێت لە بەرپرسانی باڵای ئەمنی و ڕاوێژکاری باڵای نەتانیاهۆ.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل ڕایگەیاندووە تا ئەوکاتەی ڕێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت، شەڕ بەردەوام دەبێت، هەروەها دانوستانەکان لەژێر 'بۆردوومانی بەردەوام' دا ئەنجامدەدرێن.
زانیاریی زیاتر: حەماس سێ داواکاریی سەرەکی هەیە کە ئیسرائیل قبووڵیان ناکات؛
1- شەڕ و کوشتن لە کەرتی غەززە بە تەواوی ڕابگیرێت.
2- ئیسرائیل لەو ناوچانەی کە لە 2ـی ئازار داگیری کردبوون بکشێتەوە.
3- نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکاریی مرۆیی دەستبەجێ پێشکەش بە هاووڵاتییان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






