فایلی خەڵک؛ بڕیارێکی شارەوانی دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێر نیگه‌ران دەکات؛ قبووڵی ناکەین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 بەشێکى دانیشتووانی گەڕەکی ڕۆشنبیریی هەولێر له‌ بڕیارێكی شاره‌وانی نیگه‌رانن و دەڵێن "قبووڵی ناکەین".

وێنە گەورەکە: بەشێکی دانیشتوانی گەڕەکی ڕۆشنبیریی هەولێر، بەرامبەر خانووەکانیان چۆڵەوانییە، گوایە لە نەخشەدا بۆ پارک و قوتابخانە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە دەستنیشانکراوە، 
بەڵام ئێستا شارەوانی دەیکات بە زەوی، بۆئەوەی خانووی لەسەر دروست بکرێ.

لێدوانی هاووڵاتییان: دانیشتوانی گەڕەکەکە دەڵێن، "ئێمە بە پارەی زیاتر خانوومان کڕیوە بۆ ئەوی بەردەممان پارک بێ، کەچی ئێستا دەیکەن بە خانوو، بۆیە ئەوە قبوڵ ناکەین".

خەڵکێک هەیە بەرامبەر ماڵەکە کردووە بە باخێکی بچووک، ئێستا شارەوانی مۆڵەتی 24 کاتژمێری پێداون کە بیڕوخێنن، ئەگەر نەیڕوخێنن، شارەوانی خۆی لایدەبات.

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەوبارەیەوە قسەی کردووە وتوویەتی: شارەوانی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ڕەگەزی زەوی بگۆڕێت، ئەگەر سەوزایی نەبێ، ئەو زەوییانەش موڵکی شارەوانین و پێویستمان پێیەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سکاڵا و داواکارییەکانی خەڵک بەهەند وەردەگرین و دیراسەی دەکەین.بە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ