نەجەف؛ لە ماوەی دوو ڕۆژی عاشوورا نزیکەی دوو هەزار 500 برینداربوون تۆمار کراون

شەیری بکە لە:
نەجەف؛ لە ماوەی دوو ڕۆژی عاشوورا نزیکەی دوو هەزار 500 برینداربوون تۆمار کراون

دیمەنی مێردمنداڵێک لەکاتی تەتبیر کردن. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

بەپێی ئامارێکی تایبەت کە دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، لە ماوەی دوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی عاشوورا لە پارێزگای نەجەف، بە گشتی دوو هەزار و 492 برینداربوون و تێکچوونی دۆخی تەندروستی جۆراوجۆر تۆمار کراون.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی عاشوورا دەکەوێتە دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕڕەم، لەنێو موسڵماناندا پیرۆز و گرنگییەکی زۆری هەیە و شیعە مەزهەبەکانیش تێیدا ماتەم دەگێڕن بەوەی "ئیمام حوسێن لەو ڕۆژەدا شەهید کراوە".

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆن و خزمەتگوزارییە پزیشکییە فریاکەوتنەکانی نەجەف دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، لە ڕۆژانی 4 و 5ـی تەمموزی ئەمساڵ، زۆرترین ژمارەی برینداران بەهۆی "تەتبیر"ـەوە بووە، کە گەیشتووەتە 1989 کەس.

ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی داتاکان، سەرەڕای بریندارانی تەتبیر، چەندین ڕووداوی پزیشکیی دیکەش تۆمار کراون، لەوانە:

سووتان: 287

خنکان: 43

ژەهراویبوون: 39

تووندوتیژی و شەڕ: 17

کەوتنەخوارەوە لە بەرزی: 11

ئەمەش بزانە: ئامارەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕۆژی یەکەم (4ـی تەمموز) 668  تەتبیر و لە ڕۆژی دووەم (5ـی تەمموز) 1321ـی دیکە تۆمار کراون، کە نیشانی دەدات ژمارەکە لە ڕۆژی دەیەمی موحەڕڕەمدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ