
کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە بۆ ماوەی دوو کاژمێر و 30 خولەک لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە، شاندی دەم پارتی ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی کارەکانی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای چوار مانگ و بۆ دووەم جار، پێشوازی لە پەروین بوڵدان و متحەت سنجار لە شاندی دەم پارتی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی هەر ئەو شاندە دوێنی سەردانی ئیمرالیان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا و ئەفکا ئەلا، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی بەشداربوون.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکە دا باس لە یەکەم مەراسیمی چەک دانانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کرا و دواتر باس لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی کراوە.
باکگراوند: یەکەم کۆبوونەوەی نێوان سەرۆککۆماری تورکیا و شاندی ئیمرالی لە 10ی نیسان ئەنجام درا، ئەوکاتە هەر یەکە لە سڕی سوورەیا ئۆندەری کۆچکردوو لەگەڵ پەروین بوڵدان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






