بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی خۆراک پارێزگاری هەولێر لەگەڵ چەند وەزارەتێک کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 7 تەممووز

دیمەنی کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ چەند وەزارەتێک
ئاڤا نیوز
لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان پارێزگاری هەولێر و چەند وەزارەتێک لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی گەورەی خۆراک کراوە، بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی لە هەولێر باشتر و بەهێزتر بکرێت و نرخی خۆراکیش کۆنترۆڵ بکرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو مانگە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر جووڵەی بازاڕ دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا هەموو ئاسانکارییەک بۆ بازرگانان بکرێت و هەموو ئەو ئاستانگانەی دێنە بەردەم کۆمپانیاکان لاببرێت. ئەمە جگە لەوەی گفتوگۆ کرا لەسەر جێگیربوونی نرخی خۆراک و کوالێتی ئەو خۆراکانەی هاوردە دەکرێن بۆ ئەوەی جووڵە لە بازاڕ بەهێزتر بکرێت.
بە وتەی قایمقامی هەولێر، هەموو کۆگاکان پڕن لە خۆراک، لەمەوبەدوا گۆڕانکارییەکان لەبارەی جووڵەی بازاڕ بەرەو باشتر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوە فراوانەکە لە ئۆفیسی دەزگای خێرخوازی بارزانی بووە لە هەولێر، پارێزگار و قایمقامیەتی هەولێر لەگەڵ وەزیری شارەوانی، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






