ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا دەچێتە گوندی دۆڵاو لە ناوچەی هەورامانی ژاوەڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و باس لە پشتخوێخستنی گوندەكە و كۆچكردنی دانیشتووانەكەی دەكات.
وێنە گەورەكە: گوندی دۆڵاو كە بە دۆڵی ئاوەكان و داڵانە زۆر و زەوەندەكانی بەنێوبانگە و 40 لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دوورە، بە هۆی پشتگوێخستنی و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە ئێستا زۆرینەی دانیشتوانەكەی ڕوویان کردووەتە شارەكانی سنە و مەریوان و كامیاران و جوانڕۆ.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا، گوندی دۆڵاو نزیکەی 20 ماڵێکی تێدا ماوەتەوە و ئەوانیش چوونەتە ناو باخەکانیان لەناو گوندا نەماون.
زانیاریی زیاتر: جاران زیاتر لە 500 منداڵ هەر لە قۆناغی بنەڕەتیی دۆڵاو دەیانخوێند، كەچی ئێستا قوتابخانەكەش لە بێ منداڵی داخراوە.
هۆكارە زانراوەكان: بەپێی گوتەی خەڵكی گوندەكە و بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، هۆكاری كۆچكردنی خەڵكی گوندی دۆڵاو دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی خزمەتگوزاری بە گشتی و بەتایبەت نەبوونی ڕێگایەكی شیاو و سەختیی ڕێگاكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆڵاو بە یەكێك لە ناوچە فێنكەكانی هەورامان هەژمار دەكرێت نزیکەی 160 کانی تێدایە، لانكەی مەرقەدی شێخ هادی، شێخی گەورەی تەریقەی قادرییە کە بە تەکیەی دۆڵاو بەناوبانگە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆری ئایینی ڕووی تێدەكرد و مێژووەكەی بۆ 270 ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە.
ئەمەش بزانە: گوندی دۆڵاو بە گێلاس و ترێ زۆر بەنێوبانگە و گێلاس و ترێكەی خواستی زۆری كڕیارانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسەرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





