وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی ژەهراویبوونی سەربازەکانیان بۆ ئاڤا: لە لێکۆڵینەوە بەردەوامین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی وەزارەتی بەرگریی تورکیا و سەربازێکی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی ژەهراویبوونی 19 سەربازیان لە ناوچەی پەنجە کلیت لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بە ئاڤای ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا 12 سەرباز گیانیان لەدەست داوە، حەوتەکەی دیکەش لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 6-7-2025، هێزێکی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانییان لە سنووری نێوان باکوور و باشووری کوردستان لە نزیک زاخۆ کردووە و بە دوای تەرمی ئەفسەرێک گەڕاون کە مانگی پێنجی ساڵی 2022 لەو ناوچەیە کوژراوە، ئەو کات هەر چەند هەوڵیان داوە نەیانتوانیوە تەرمەکەی بێننەوە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا 19 سەرباز چوونەتە ناو ئەشکەوتێک کە پێشووتر شوێنی مانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بووە کە ئەشکەوتێکی قووڵ بووە تونێلێکیش لەنێو ئەشکەوتەکە لێدراوە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگری تورکیا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تیمەکانی لێکۆڵینەوە بە وردی کار لەسەر ڕووداوەکە دەکەن، تا بچووکترین وردەکاریش، لێکۆڵینەوەکانمان قووڵ دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون.
هێزە سەربازسییەکانی تورکیا فیداکارییەکی گەورەیان داوە، هێزەکانیان بەهەمان وزە و جدییاتەوە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
19 سەربازی ئیسرائیل دەکوژرێن و بریندار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
19 سەربازی ئیسرائیل دەکوژرێن و بریندار دەبن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ماوەی پێشکەشکردن بۆ دامەزراندنی کارمەندی سەر سندووق درێژ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە موسەننا ئاشکرا دەکات