تایبەت بە ئاڤا: ڕاگرتنی ڕووماڵی مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە لەسەر داوای خۆیان بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە لە پشدەر، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی هەینی گەڕی یەکەمی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری دەڤەری پشدەر بکرێت، ئاڤا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیویەتی کە پەکەکە داوای کردووە ڕۆژنامەنووس و میدیاکاران لە مەراسیمەکە ئامادە نەبن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی تایبەت لە دەم پارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕاگرتنی ڕووماڵی مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە و بەشداریی نەکردنی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران لەسەر دوای پەکەکە خۆی بووە، ئەمەش لە پێناو پاراستنیی ئەمنییەتی ئەندامانیان لەو ناوچەی کە مەراسیمەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
هەر ئەو سەرچاوەیە بە ئاڤای وت: دەسەڵاتدارانی تورکیا هیچ داواکارییەکی لەو جۆرەیان نەبووە و کێشەیان لەگەڵ ئەو بابەتە نییە.
لەلایەکی دیکەوە: شەوی دووشەممە کەجەکە ڕایگەیاند: لە پێناو پاراستنی ڕۆژنامەنووس و میدیاکاران چالاکییەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ ناگوازرێنەوە، بەڵکو بە تۆمارکراوی و لە ڕێگەی شاشەیەکەوە بەشێک لە مەراسیمەکە دواتر پەخش دەکرێت.
پەیوەست بەم بابەتەوە: پێشتر ئاڤا ڕۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە کە، مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری نێوان گوندی بانووەقەل و تووەسوورانی ناحیەی سەنگەسەر دەکرێت، هاوکات ئەندامانی شاندی دەم پارتی و نوێنەری لایەنە ئەمنییەکانی عێراق و تورکیا لە مەراسیمە ئامادە دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
19 سەربازی ئیسرائیل دەکوژرێن و بریندار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
19 سەربازی ئیسرائیل دەکوژرێن و بریندار دەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە موسەننا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئێران: داوای دیدارمان لە ئەمریکا نەکردووە