
دروشمی تەلەگرام خێرایی کارکردن و بەهێزی سکیوریتییە
ئاڤا نیوز
لە ئیسپانیا چەند میدیایەک بەتۆمەتی پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتی سکاڵایان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام تۆمار کردووە، دادگای باڵای ئەو وڵاتەش بڕیاری داوە تۆڕەکە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕابگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک دەزگای میدیایی سکاڵایان لەسەر تەلەگرام تۆمار کردبوو، بەتۆمەتی ئەوەی ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات بەرهەمەکانیان بڵاوبکاتەوە بەبێ ئەوەی مافی بڵاوکردنەوەیان هەبێت.
زانیاریی زیاتر: دادگەی باڵای ئیسپانیا داوای کردبوو کۆمپانیاکە زانیاریی کەسیی پشت ئەو هەژمارانە ئاشکرا بکات، بەڵام وەڵامی نەداوەتەوە، بۆیە بڕیاری داوە تۆڕەکە بەشێوەیەکی کاتی ڕابگیرێت. ئەگەرچی بڕیارەکە دوێنی هەینی دەرکراوە، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: گرووپی فاکوا بۆ داکۆکی لە مافی بەکارهێنەران ڕەخنەیان لە بڕیارەکە هەیە و دەڵێن سزاکە نابەرامبەرە، هۆشدارییان داوە لەوەی زیانێکی گەورە بە ملیۆنان بەکارهێنەری سەکۆ دیجیتاڵییەکە دەگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: ڕوبێن سانچێز، سکرتێری گشتیی گرووپی فاکوا ڕایگەیاندووە: وەک ئەوە وایە ئینتەرنێت دابخەن، لەبەر ئەوەی چەند ماڵپەڕێک هەن کە بەشێوەیەکی نایاسایی چەند بابەتێک پەخش دەکەن کە مافی خاوەندارێتی ئەو بابەتانەیان نییە.
ئەمەش بزانە: تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرام لە سەرانسەری جیهاندا مانگانە 700 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە، دروشمی سەرەکی خێرایی کارکردن و بەهێزی سکیوریتییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم




